یارمەتیان بدە بگەڕێن٫ لەکاتی بازارکردندا بە مناڵەکەت بڵێ شتێکی دیاریکراوت بۆ بدۆزێتەوە.
هانی گوێگرتن بدە٫ کتێبێک بۆ مناڵەکەت بخوێنەوە و دواتر پرسیاری لێبکە لەسەر روداوەکان و کەسایەتیەکانی ناوی..
شوێنێکی هێمن دروست بکە. کورسی و مێزێک دابنێ بۆ مناڵ قەبارەی گونجاوبێت بۆئەوەی کەی ویستی بە هێمنی یاریبکات.(یان هەر شوێنێک کە بتوانێ ئارام قاچەکانی بجوڵێنێت و سەری بەرز بێت ملی خوار نەکاتەوە زۆر)
دوربکەوە لە شپرزی٫ تەرکیزی باشتر بۆ دەکرێت ئەگەر لە ژینگەیەکی ڕێکخراوا بێت.
کاردانەوەت نیشان بدە بۆ گەشەکردنی تواناکانی٫ لەگەڵ چالاکیە کورتەکانیدا بەشدار بە٫ و پاشان وردە وردە چالاکی دیکەی بۆ دابنێ کە زیاتر بخایەنێت.
سەرچاوە http://www.madeformums.com